هه‌ستانی لافاو له‌ شاری سه‌قز

138
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ هۆی بارانێكی به‌خوڕ، لافاوێك له‌ شاری سه‌قز روویدا كه‌ له ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا بێ وێنه‌ بووه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، لافاوێك كه‌ له‌ جۆری خۆیدا بێ وێنه‌ بوو، شاری سه‌قزی گرته‌ به‌ر و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ خه‌ڵك و كاسبكارانی ئه‌و شاره‌دا گه‌یاند. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خیابانه‌كانی “٣٢ مێتری و بلواری كوردستان به‌ تایبه‌ت ناو بازاڕی خوار و خیابانی چۆمی وه‌لی خان و هه‌روه‌ها خیابانی فه‌خری رازی”، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌لی نێو دوكانه‌كان كه‌وتنه‌ سه‌ر ئاو و چه‌ند موتۆرسیكلت و ماشینیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ‌برد. شایانی باسه‌ ئه‌م لافاوه‌ كه‌ یه‌ك سه‌عات درێژه‌ی هه‌بوو، هیچ یه‌ك له‌ دام و ده‌زگاكانی پێوه‌ندیدار له‌وانه‌ شاره‌داری، نه‌یانتوانی هیچ كارێك بۆ ئه‌م شاره‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن‌.