ژمارەیەک لە ههڵسووڕاوانی مەدنی و مافی مرۆڤ له شارەکانی کوردستان، لە هەوڵی رزگار کردنی گیانی هاوڵاتییەکی مەحکووم بە سێدارەدان.رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ههڵسووڕاوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ له شارەکانی سنە، سەقز، بانە و دیواندەرە لە هەوڵێکدا کە “دژ بەسێدارە” لەقەڵەمیان داوە، لە هەوڵی رزگارکردنی گیانی هاووڵاتییەک دان. ئەو چالاکانە سەردانی بنەماڵەی قوربانییەکەیان لە ئاوایی ” سیوچی” سەر بە شاری بانە کردووە و داوایان لەو بنەماڵەیە کردووە کە لە بکووژی رۆڵەکەیان خۆشبن.