هه‌وڵی خۆسووتاندنی یه‌كێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری مه‌لارد

385
رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، یه‌كێك له‌ كرێكارانی شاره‌داری مه‌لارد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی كرێكارانی شاره‌داریی، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری شاره‌داریی رژیم هه‌وڵی خۆسووتاندنی دا. ئه‌م كرێكاره‌ ناڕازییه‌ به‌ رژاندنی به‌نزین به‌خۆیدا هه‌وڵیدا تا خۆی بسووتێنێت، به‌ڵام هاوكاره‌كانی پێشیان به‌م كاره‌ی گرت. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا شاره‌داریی مه‌لارد حه‌قده‌ست و مه‌زایای موزدی كرێكارانی به‌ دواخرانه‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی نێوه‌چڵ په‌رداخت كردووه‌. به‌ سه‌ر‌نجدان به‌ بارودۆخی سه‌خت و ناله‌باری به‌رێچوونی ژیانی به‌شێكی به‌رچاو له‌ كرێكارانی شاره‌داری مه‌لارد، ئه‌م كرده‌وانه‌ ده‌ره‌نجامی گوشاره‌ ئابووریه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ دواخران له‌ په‌رداختی حه‌قه‌سته‌كانیانه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →