هه‌وڵی خۆكوژی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز

700
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌ك به‌ ناوی خالێد شێخی له ‌زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز هه‌وڵی خۆكوژی دا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خالێد شێخی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ كه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز به‌ندكراوه، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ “خۆبواردن له‌ راگه‌یاندنی حوكم”‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ هه‌وڵی خۆكوژی دا. شایانی باسه‌ خالێد شێخی ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سه‌قز به‌ندكراوه‌ و له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ مولاقات و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ فرۆش و راگرتنی چه‌كوچۆڵ تۆمه‌تبار كراوه‌.