هه‌وڵی داعش به‌مه‌به‌ستی له‌نێو بردنی كه‌مینه‌ قه‌ومیه‌كانی عێراق

0011

رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” بۆ له‌نێو بردنی كه‌مینه‌ قه‌ومی و مه‌زهه‌بییه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق هوشداریان داوه‌.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا گروپی “پشتیوانی له‌ بارودۆخی كه‌مینه‌ قه‌ومی و مه‌زهه‌بییه‌كان له‌ عێراق”، جه‌نایه‌ته‌كانی داعشی له‌دژی ئه‌م كه‌مینانه‌ به‌ جه‌نایه‌تی جه‌نگی و له‌ هه‌ندێ شوێنیش دا به‌ كۆمه‌ڵكوژی ناولێبردووه‌. به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م گروپه‌، له‌ مانگی ژۆئه‌نی ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا هه‌زاران مه‌سیحی، ئیزدی، توركه‌مه‌ن و باقی كه‌مینه‌كانی دانیشتووی عێراق له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندراون و ئه‌شكه‌نجه‌ كراون و پاشان كوژراون. ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌ڵێت كه‌، داعش ئه‌م كرده‌وانه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ ئامانجی بنبڕ كردنی كه‌مینه‌ قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.