هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فەرماندارای “ورمێ” لە نامەیەکی نەهێنیدا کە بۆ شورای ئاوایەکانی سنووری ورمێی نێردراوه، داوای لێکردوون تا کۆلبەرەکان ناچار بکەن، ببن بە ئه‌ندامی بەسیج.
ده‌وترێت پێشتر بە شیوەی زارەکی بە شورای ئاواییەکانی سنووری ورمێ‌یان راگەیاندووە کە ئاماری بەسیج لەو ناوچە زۆر دابەزیوە و دەبێ هەر جورێک بێت کۆلبەرەکان ناچار بکەن، ببن بە ئه‌ندامی بەسیج. شایانی باسه رژیم له رێگای به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌ته دزێوه‌كانی، له هه‌ر چه‌شنه فریوكارییهك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.