ئیداره‌ی به‌سیجی شاری سه‌رده‌شت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌سیج كردنی خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌رده‌وامن.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا فه‌رمانده‌ی به‌سیجی شاری سه‌ده‌شت له ئاواییه‌كانی “بێورانی سه‌رێ و خوارێ” گوشاری خستۆته سه‌ر خوێندكاران كه ده‌بێ ببن به ئه‌ندامی به‌سیج و له رێگای گوشار و هه‌ڕه‌شه و ته‌ماحه‌وه، هه‌وڵی راکێشانی منداڵانی ئه‌و ئاواییانه بۆ لای به‌سیج ده‌ده‌ن. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی رژیم بۆ به به‌سیج كردنی لاوان و سه‌پاندنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی زۆره‌ملێ وه‌ک “کاروانی راهیانی نور” و به‌ڕێکردنیان بۆ شوێنه‌کانی شه‌ڕ و ته‌بلیغاتی به‌رده‌وام، لاوان زۆر بوێرانه زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان بێ ئاکام هێشتۆته‌وه.