به پێی راپۆرتی “ئاسۆشیتێدپرێس” كۆماریخوازانی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا هه‌وڵێكی نوێیان بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێكردۆته‌وه.
سێناتۆره كۆماریخوازه‌كان به‌نیازن به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر له مه‌جلیسی سێنا، بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سه‌ند بكه‌ن كه رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ره‌ت ده‌كاته‌وه. كه‌فایه‌تی وتووێژه‌كان سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ئێران، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانانیش له مه‌جلیسی سێنای ئا‌مریكا نرایه قۆناغی ده‌نگدانه‌وه كه نه‌یتوانی حه‌دی نیسابی پێویست به‌ده‌ست بێنێت. به پێی په‌سه‌ند كراوه‌ی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا، مه‌جلیسی نوێنه‌ران و سێنا تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان مۆڵه‌تیان هه‌یه كه به‌م رێكه‌وتنه ده‌نگی موسبه‌ت یان مه‌نفی بده‌ن.