هه‌وڵی فرۆشی گۆشتی سوور و مریشكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ كرماشان

41y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ شاری كرماشان، كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست له‌ هه‌وڵی فرۆشی گۆشتی سوور و مریشكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ كه‌بابییه‌كانی ئه‌و شاره‌ بوون.له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست له‌ شاری كرماشان هه‌وڵیان دا یازده‌ تۆن گۆشتی سوور و مریشكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ ئاستی شاری كرماشان به‌ كه‌بابییه‌كانی ئه‌و شاره‌ بفرۆشن، به‌ڵام خه‌ڵك له‌م بارودۆخه‌ ئاگادار بوون و پێش به‌ فرۆشی ئه‌م گۆشتانه‌ گیرا.