هه‌وڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ به‌ستنی دوایین رێگه‌ی داعش

429
هێزه‌ چه‌كداره‌كان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ سوریه‌ له‌ هه‌وڵدان تا دوایین رێگه‌ی سنووری واته‌ “جرابلۆس” له‌ داعش وه‌ربگرنه‌وه‌.به‌ وته‌ی وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئامانج له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گوزره‌گای جرابلۆس له‌ سنووری سوریه‌ له‌گه‌ڵ توركیه‌، پێشگرتن له‌ په‌یوه‌ست بوونی هه‌زاران ئوروپایی به‌ داعشه‌. سه‌ركه‌وتنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جرابلۆس تووڕه‌یی توركیه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. دوابه‌دوای كۆنتڕۆڵی كورده‌كانی باكوری سوریه‌ به‌سه‌ر به‌شگه‌لێكی به‌رین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ توركیه‌، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ هێزه‌ نیزامییه‌كانی خۆی به‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باش ده‌رهێناوه‌. داعش له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باكوری سوریه‌ بۆ راكێشانی ئوروپاییه‌كان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت و هه‌ر له‌م ناوچانه ئاموزشی نیزامی ده‌دران. شایانی باسه‌ گوزه‌رگای جرابلۆس له‌ژێر كۆنتڕۆی گروپی داعش دایه‌.