رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ مانگی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی ١٦ رۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری شه‌هری ئه‌هواز، هه‌وڵه‌كانی خاوه‌نكار بۆ شكاندنی مانگرتنی كرێكاران، بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، خاوه‌نكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری كه‌یسوون به ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم به‌نیاز بوو ژماره‌یه‌ك له ماشینه‌كان و باقی ماشینه قورسه‌كانی له كارگاكه بكاته ده‌ره‌وه، تا به نمایشدانی ده‌ستبه‌كار كردنه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان كۆتایی مانگرتنه‌كه به كرێكاران و خه‌ڵكی شار رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر كارگاكه، پێشیان به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ماشێن ئاڵاتی قورس گرت. شایانی باسه، خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته بۆ شكاندنی مانگرتنی كرێكاران له كرده‌وه‌یه‌كی دژه كرێكاری‌دا ده‌ستی به ده‌ركردنی ١٧٠ كه‌س له‌وان كردووه و كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته هه‌روا له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتن و په‌رداختی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به توندی پێداگری ده‌كه‌ن.