سه‌فیری روسیه له دانمارك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر “كوپێنهاگ” به سیستمی دیفاعی موشه‌كی “ناتۆ” په‌یوه‌ست بێت، روسیه كه‌شتیه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دانمارك ده‌كاته ئامانجی موشه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانی.
“میخائیل وانین” سه‌فیری روسیه له “كوپێنهاگ” به رۆژنامه‌یه‌كی “دانمارك”ی راگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ست بوونی كوپێنهاگ به سیستمی دیفاعی موشه‌كی ناتۆ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ روسیه به ئه‌ژمار دێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی “دانمارك”یش وته‌كانی سه‌فیری روسیه‌ی له‌م وڵاته قه‌بووڵ نه‌كردووه.