هه‌ڕه‌شه‌ی ئێخراج له‌ كرێكارانی شیركه‌تی بانتا ئابیده‌ری سنه‌

377y
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، خاوه‌نكاری شیركه‌تی بانتا ئابیده‌ر به‌ بیانووی موره‌خه‌سی، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ رێگای سه‌ركارگه‌ری ئه‌م موجته‌مه‌عه‌وه‌ به‌ كرێكارانی راگه‌یاندووه‌، هه‌ر مانگه ده‌بێ به‌‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران چوار رۆژ موره‌خه‌سی ئیجباری بدرێت. ئه‌م كرده‌وه‌ی خاوه‌نكار ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی لێكه‌وته‌وه‌. خاوه‌نكار له‌ به‌رامبه‌ر‌ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌ رایگه‌یاند كه، ئه‌گه‌ر‌ هه‌ر كرێكارێك بیه‌وێت له‌م بڕیاره‌ سه‌رپێچی بكات، به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌كار ئێخراج ده‌كرێت.