هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه ‌له‌ خه‌ڵكی كوردستانی سوریه‌

564
سه‌رۆك كۆماری توركیه‌، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵكی كوردستانی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی رێگا نادات كورده‌كان به‌سه‌ر باكووری سوریه‌دا زاڵ بن.
“ره‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ وتووێژێكدا، هه‌نگاوی خه‌ڵكی كوردستانی سوریه‌ بۆ پێكهێنانی كانتۆنی نوێی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ “ته‌ل ئه‌بیه‌ز”ی مه‌حكوم كرد. ئه‌ردۆغان له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ كوردستانی توركیه‌ نیگه‌رانی ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ كانتۆنی نوێ كه‌ چواره‌مین كانتونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له‌ سنووره‌كانی توركیه‌ و سوریه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت، له‌ شاری ستراتیژیكی “ته‌ل ئه‌بیه‌ز” و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و تا شاری “كوبانی” دامه‌زراوه‌. ئه‌م كانتۆنه‌ سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هێزی نیزامی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌.