هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ زیندانییه‌كی سیاسی

563
زیندانییه‌كی سیاسی به‌ ناوی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌”، له‌ زیندانی‌ ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكرا و‌ مافی چاوپێكه‌وتنی‌ لێ قه‌ده‌غه‌ كرا.
“محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری‌” خه‌ڵكی شاری سائین قه‌ڵا سه‌ر به‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ساڵی‌ ١٣٧٣ به‌ تۆمه‌تی‌ لایه‌نگری له‌ حێزبێكی نه‌یاری رژیم له‌ شاری‌ بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دادگایی‌ کردنی، حوكمی‌ ئێعدامی‌ به‌سه‌ردا سه‌پا و دواتر له‌ ساڵی‌ ١٣٧٨، حوكمه‌كه‌ی‌ بۆ زیندانی‌ ئه‌به‌د كه‌م كرایه‌وه‌.