رۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه چه‌كداره‌كانی بۆكۆحه‌رام خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریهیان ناچار به چۆڵ كردنی ده‌ورووبه‌ری سندوقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نیجریه كرد.وڵاتی نیجریه له حاڵی به‌ڕێچوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دایه. پاڵێوراوه سه‌ره‌كیه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه، سه‌رۆك كۆماری ئێستای نیجریه و “محه‌مه‌د بوحاری” دیكتاتوری نیزامی پێشوویه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م دوو كه‌سه ١٠ كه‌سی دیكه‌ش پاڵێوراوی سه‌رۆك كۆمارین. یه‌كێك له به‌رپرسانی ره‌سمی نیجریه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی بۆكوحهرام هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه، ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ران بڵاوه نه‌كه‌ن، ده‌كوژرێن. چونكه به وته‌ی ئه‌وان دێموكراسی مانایه‌كی فاسدی رۆژئاواییه.” دوایین راپۆرته‌كان باسی رووداونی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێچوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له هێرشێك بۆسه‌ر لقێكی تایبه‌تی ده‌نگدان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه لانیكه‌م دوو كه‌س كوژران. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته به هۆی هێرشه‌كانی بۆكوحهرام، بۆ رۆژی دووهه‌م دوا كه‌وتووه. شایانی باسه ته‌نیا له رۆژی شه‌ممه بۆكوحهرام لانیكه‌م ٤١ كه‌سی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه كشتووه.