زیندانییه‌كی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام به ناوی “به‌ختیار مێعماری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی لێكراوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا مه‌ئموورانی زیندانی ناوه‌ندی سنه به‌ختیار مێعماری”یان بانگ كردووه و پێیان راگه‌یاندووه كه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ وه‌زارتی ئیتلاعات هاوكاریی نه‌كات، حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رده‌هێنن و ئه‌گه‌ر هاوكاریی بكات حوكمه‌كه‌ی ده‌گوڕدرێت. دەوترێت وەزارەتی ئیتلاعات تا ئێستا چەندین جار داوای هاوكارییان لە بەختیار مێعماری كردووە، بەڵام ناوبراو هەر چەشنە هاوكارییەكی رەت كردووەتەوه. شایانی باسه، رێكه‌وتی ١٣ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٩ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “موحاربه و هاوكاریی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بە ئێعدام مه‌حكوم كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ لە زیندانی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لێپرسینەوەی لێكرا و له ژێر ئەشكەنجەی جەستەییدا بوو و لەو كاتەشدا لە مافی چاوپێكەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.