هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شۆفێرانی ئاژانسه‌كانی شاری سنه‌

682
دوێنی دووشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك مه‌ئموری ئه‌ماكن سه‌ردانی ئاژانسه‌كانی شه‌هره‌كی به‌هارانی شاری سنه‌ فازی چوار نۆزده‌یان كرد و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ رانه‌نده‌ی ئه‌م ئاژانسانه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كانیان شه‌تره‌نجی نه‌كه‌نه‌وه‌ ئاژانسه‌كانیان پلۆمپ ده‌كرێت.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ١١ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی تاكسیڕانی شاری سنه‌ و مه‌ئمورێكی ئه‌ماكن سه‌ردانی ئاژانسه‌كانیان كرد و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردن كه‌ ئه‌گه‌ر ماشینه‌كانیان شه‌تره‌نجی نه‌كه‌نه‌وه‌ و ئارم و تابلۆی نه‌بێ، ئاژانسه‌كانیان پلۆمپ ده‌كرێت. له‌ كۆتاییدا رانه‌نده‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئاژانسه‌كانیشمان دابخه‌ن ئێمه‌ ئه‌م كاره‌ ناكه‌ین و هیچ به‌ڵێنامه‌یه‌كیش ئیمزا ناكه‌ین. شایانی باسه‌ ئه‌م كاره‌ی تاكسیڕانی سنه‌ ته‌نیا به‌ بۆنه‌ی پووڵی بیمه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی رانه‌نده‌كان توانایی په‌رداخت كردنیان نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاژانسی شیشه‌یی به‌هاران له‌ نزیك كۆڵانی ١٥ی فازی چوار نۆزده‌ی به‌هاران له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌ماكنه‌وه‌ پلۆمپ كراوه‌.