هه‌ڕه‌شه‌ له‌ نوێنه‌رانی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

419y
دوو كرێكاری كارخانه‌ی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” كه‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی له‌ لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌ وه‌ك نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌زاییان لێكرا.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دادستانی رژیم له‌ ساوه‌ دوو نوێنه‌ری كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فای بۆ دادگوسته‌ری ئه‌م شاره‌ بانگ كردووه‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ قه‌زاییه‌ی رژیم، هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌زایی به‌ توندترین شێوه‌ له‌ كرێكارانی ئێحزار كراو كردووه‌ و پێیانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار ته‌عامۆل بكه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ رۆژانی رابردووشدا، ناوه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی رژیم ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناڕازی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی ئێحزار كردبوو.