به پێی دانپێدانانی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، هه‌زینه‌ی به‌ڕێچوونی ژیانی ئه‌مساڵی كرێكاران له ئێران لانیكه‌م ٢٠ له‌سه‌د زیاتر بووه و كێشه‌ی كه‌می داهاتیان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.به پێی ئه‌م راپۆرته، هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سه‌ی كرێكاریی له ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ساڵی رابردوو گه‌یشتۆته ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ئه‌مساڵی هه‌تاوی. هه‌روه‌ها ئه‌م راپۆرته له درێژه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه، كارناسانی بازاڕی كار له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن به هۆی له‌خواره‌وه‌بوونی رێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مهشمولانی یاسای كار له ئێران، كرێكاران به‌میلیۆن هه‌ژارتر ده‌بن.