هه‌ژاری رۆژ له‌گه‌ڵ زیاتری هاوڵاتیان له‌ ئۆستانی ئیلام

451t

به‌ پێی دان پێدانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كومیته‌ی ئیمدادی رژیم له‌ ئۆستانی ئیلام، هه‌ژاری له‌ نێو خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌و یارمه‌تییه‌ش كه‌ كومیته‌ی ئیمداد به‌ هه‌ندێك له‌ بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كانی ده‌دات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وڵامده‌ره‌وه‌ی لانیكه‌م پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه‌. شایانی باسه‌ زۆربه‌ی هاوڵاتیانی شاری ئیلام به‌ بێكاری و هه‌ژاری، له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپی ئابوری و به‌ڕێچوونی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.