به پێی راپۆرتی رێكخراوی چاودێری به‌سه‌ر مافی مرۆڤی سوریه، نزیكه‌ی ١٠٠ زیندانی كه له لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیرابوون، توانیویانه له زیندانی شاری “باب” هه‌ڵبێن و خۆیان رزگار بكه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانیویانه خۆیان رزگار بكه‌ن، كه‌سانێك به‌رچاو ده‌كه‌ون كه دژ به گروپی داعش شه‌ڕیان ده‌كرد. ٣٠ كه‌سیان هاوڵاتی كورد زمانن كه له‌دژی ئه‌م گروپه شه‌ڕیان ده‌كرد. ئه‌م كه‌سانه له زیندانێك له شاری “باب” به‌ندكرابوون كه له مه‌ودای نێوان سنوری توركیه و شاری حه‌ڵه‌ب هه‌ڵكه‌وتووه.