هه‌ڵاتنی ده‌یان زیندانی له‌ عێراق

196y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، له‌ جه‌ریانی هه‌ڵاتنی ده‌یان كه‌س له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی پۆلیس له‌ ئۆستانی “دیاله‌”ی عێراق، ٥٠ زیندانی و ١٢ پۆلیس كوژران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نائارامی له‌ زیندانی “ئه‌لخالس” به‌ تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان زیندانیان ده‌ستیپێكرد. زیندانبانه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كان، ده‌خاڵه‌تیان كرد، به‌ڵام خۆیان بوونه‌ ئامانجی هێرشی زیندانییه‌كان و بارودۆخه‌كه‌ له‌ ده‌ستیان ده‌رچوو. زیندانییه‌كان پاش چه‌ك كردنی زیندانبانه‌كان، له‌ زیندانه‌كه‌ هه‌ڵاتن. راپۆرته‌كان باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی ٤٠ زیندانی توانیان له‌ زیندان هه‌ڵبێن.