هه‌ڵاتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری رۆمادی

253y
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ هێرشی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش بۆسه‌ر شاری رۆمادی و داگیر كردنی ئه‌و شاره‌، لانیكه‌م ٢٥ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ هه‌ڵاتوون و ئاواره‌ بوون.
به‌ وته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، زۆربه‌ی كه‌سانێك كه‌ له‌ رۆمادی هه‌ڵاتوون، به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕۆن. شایانی باسه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ حاڵی حازردا به‌ هۆی نه‌بوونی سه‌رپه‌نا ناچارن شه‌وانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان رۆژ كه‌نه‌وه‌. به‌ پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی عێراق، داعش له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی خۆی بۆسه‌ر شاری رۆمادی، ٥٠٠ كه‌س له‌ سه‌ربازانی عێراقی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان كوشتووه‌. شایانی باسه‌، رۆمادی به‌ ٢٥٠ هه‌زار جه‌معیه‌ت له‌ ١١٠ كیلومیتری رۆژئاوای به‌غدا دایه‌.