هه‌ڵاتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ شاری رۆمادی

101y
دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوونه‌كانی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ شاری “رۆمادی” ناوه‌ندی ئۆستانی ئه‌نبار، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ حاڵی به‌جێهێشتنی ئه‌م شاره‌دان.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌ رایگه‌یاند، لانیكه‌م ٩٠ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌م شاره‌ له‌ ترسی “داعش”، ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و له‌ حاڵی هه‌ڵاتن له‌م ناوچه‌یه‌ن. ناوه‌ندی رێكخستنی یارمه‌تییه‌ ئینسانییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، بارودۆخی په‌ناخوازانی هه‌ڵهاتوو له‌ شاری رۆمادیی “دڵته‌زێن” وه‌سف كرد و رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ته‌نیا به‌ كرده‌وه‌ فه‌ورییه‌كان ده‌توانین گیانی ئه‌م كه‌سانه‌ بپارێزین. شایانی باسه‌ ئه‌م شه‌پۆلی هه‌ڵاتن و خۆده‌رباز كردنه‌ی خه‌ڵك، دوابه‌دوای ده‌ستپێكی پێشڕه‌وی داعش به‌ره‌و شاری رۆمادی وه‌ڕێكه‌وتووه‌.