هه‌ڵاتنی كه‌سێكی سه‌ر به‌ رژیم له‌ كاتی دادگایی كران له‌ سه‌قز

826
به‌ پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ سه‌قز، كه‌سێكی سه‌ر به‌ سپای پاسداران كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ته‌قه‌ی له‌ كاسبكارێكی كردبوو، له‌ دادگا هه‌ڵات.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا كه‌سێكی سه‌ر به‌ سپای پاسداران به‌ ناوی “گیلاسی” ئۆتۆمبیلی كاسبكارێك به‌ ناوی هیوا عه‌بدی كردبووه‌ ئامانج و برینداری كرد. دوای سكاڵای هیوا عه‌بدی له‌ ناوبراو و ئێحزاری بۆ دادگا، به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی توانیوه‌ له‌ دادگا هه‌ڵبێت.