بارودۆخی خراپی ئابوری و چڕتربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له لایه‌ن ئیسلامگه‌رایانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌فغانستان، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نۆخبه‌كان و ده‌رچووانی دانیشگاكان ناچار بن ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵن.
زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه له نۆخبه‌كان و ده‌رچووانی دانیشگایی ئه‌فغانستانن كه له ئاسته جیاجیاكانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان یان به‌شی ئاموزشی باڵا كار ده‌كه‌ن و یان وه‌ك كارمه‌ندی مه‌حه‌للی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كان و رێكخراوه خارجییه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن. شایانی باسه زیاتر له ٣٠ ساڵ بوو كه زۆربه‌ی په‌ناخوازان له وڵاته جیاجیاكانی جیهان له هاوڵاتیانی ئه‌فغانستانی پێك ده‌هاتن، به‌ڵام به ئامارێك كه رێكخراوی پێڕاگه‌یشتن به كاروباری پهنابهخوازان و په‌نابه‌ران ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بڵاوی كرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی سوریه له پله‌ی یه‌كه‌م دا قه‌راری گرتووه.