هه‌ڵاواردنی به‌رین له‌دژی ژنان له‌ ئێستخدامه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان

67y
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌، هه‌ڵاواردنی به‌رین له‌دژی ژنان له‌ ئێستخدامه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، “شه‌هیندۆخت مۆلاوردی” سه‌باره‌ت به‌ ئێستخدامی ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” دانی به‌وه‌داناوه‌: “له‌ جه‌ریانی ئێستخدامه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌ ته‌نیا له‌ ژماره‌ به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به‌و ئۆستانانه‌ی كه‌ له‌به‌رچاو گیراون‌، له‌ به‌رامبه‌ر ژنان هه‌ڵاواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.” شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ئازموونی ئێسخدامی ده‌وڵه‌ت كه‌ بڕیاره‌ وایه‌ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ نێوان ٢٨٠٠ كه‌س، ٢٢٨٤ پیشه‌ هی پیاوان، ٥٠٠ پیشه‌ به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان پیاوان و ژنان و ته‌نیا ١٦ پیشه‌ ژنان ده‌گرێته‌وه‌.