به پێی راپۆرته‌كان، له رۆژی “موعه‌لێم”دا، چوار موعه‌لێمی نمونه له ئۆستانه‌كانی “ئیلام، كوردستان و ورمێ” وه‌كوو باشترین موعه‌لێم رێزیان لێ‌گیرا و هه‌لبژێردران.به پێی ئه‌م راپۆرته، “سه‌عدوڵا عێزه‌تی” خه‌ڵكی شاری ئیلام، “ئه‌فشین له‌هۆنی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “بێهروز مه‌جیدی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز و “ئه‌نوه‌ر ئیسماعیلی پوور” خه‌ڵكی شاری مهاباد، ئه‌و چوار موعهلیمهن كه وه‌كوو نمونه له‌گه‌ڵ ٤٦ موعه‌لێمی دیكه له شاره جیاجیاكانی ئێران هه‌ڵبژێردراون. شایانی باسه كه سه‌رجه‌م سێزده هه‌زار و ٤٩٣ موعه‌لیم له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستنیشان كراون كه له كۆی گشتی ئه‌و رێژه‌یه، حه‌وت هه‌زار و ١٢٧ موعه‌لیم ژن و شه‌ش هه‌زار و ٣٩٦ی دیكه‌شیان پیاو بوون. له كۆی گشتی ئه‌و موعه‌لیمانه كه له ئاستی ئۆستانهكاندا هه‌ڵبژێردراون، ٤٦ موعه‌لیم وه‌كوو نمونه ئێنتخاب كراون كه ١٣ كه‌سیان موعه‌لیمی ژنن. شایانی باسه رۆژی موعه‌لیم و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م موعه‌لیمانه وه‌كوو موعه‌لیمی نمونه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌مساڵ و ساڵی رابردووش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو شاهیدی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی موعه‌لیمان به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم بۆسه‌ر موعه‌لیمان بووین.