هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری ته‌ورێزیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

984
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “عه‌لی فائێز پوور” رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمی ته‌ورێز له‌ كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ، بازداشت و دوای ته‌فتیشی ماڵه‌كه‌ی، راپێچی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمیان كرد. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ كه‌ پێشتریش پێشینه‌ی ئێحزار و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ بووه‌، تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌وروبه‌رییه‌كانی پێوه‌ندی بگرێت. دوترێت كه حزوور له‌ مه‌راسمی خاكسپاری “شاهرۆخ زه‌مانی” یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی بازداشتی بووه‌.