هه‌ڵسووڕاوی سیاسی سه‌بری ئاشناگه‌ر له‌ شاری سنه‌ ماڵاوایی له‌ژیان كرد

743
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ره‌به‌یانی جومعه‌ ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر “سه‌بری ئاشناگه‌ر” هه‌ڵسووڕاوی سیاسی به‌پێشینه‌ی شاری سنه‌ ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
سه‌بری ئاشناگه‌ر یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی به‌پێشینه‌ی شاری سنه‌ بوو. ناوبراو یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی رێپێوانی مێژوویی شاری سنه‌ به‌ره‌و مه‌ریوان و یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی بنكه‌كانی شاری سنه‌ دوای شۆڕشی ٥٧ بوو. ناوبراو له‌ مه‌راسمه‌كانی رۆژی جیهانی كرێكار و رۆژی جیهانی ژن هه‌میشه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو. یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی به‌رابه‌ریخوازی ژنان بوو كه‌ ئه‌زمون و ته‌جروبه‌كانی، سه‌رمه‌شق و رێنوێنی لاوانی شاری سنه‌ بوو. سه‌بری ئاشناگه‌ر به‌ره‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری تاران گیانی له‌ده‌ستدا و بڕیاره‌ ته‌رمه‌كه‌ی بۆ شاری سنه‌ بگواسترێته‌وه‌.