هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ژێر گوشاری هێزه‌كانی رژیم وڵاتی به‌جێهێشت

863
ئارام فەتحی شاعیر و هه‌ڵسووڕاوی لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان لە ژێر گوشاری ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم ئێرانی بەجێهێشت.
ئارام فەتحی شاعیری و هه‌ڵسووڕاوی لاوی مەریوانی خاوەنی کتێبی شیعری (ئەوندە بەمردنا تکاوم) کە مجەوز چاپی پێندرابوو  و بەشێوەی ژێرزەمینی لە چاب درابوو، لە ژێر گوشاری ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم وڵاتی بەجێ ھێشتووه‌. شایانی باسه‌ ئارام فەتحی خویندکاری دانیشگا پەیام نوور و هه‌ڵسووڕاوی مەدەنی، ژینگەپارێز و چالاکی خویندکاری به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حەراسەتی دانیشگا و بەرپرسانی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرا و به‌ توندی خرابووه‌ ژێر زه‌خت و گوشاره‌وه‌.