سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیه‌تی و نیزامییەکان، هاووڵاتییان بە شێوەی بەرچاو لە شار و ناوچەکانی کوردستان ئاگری “چوارشەممە سووری”یان هه‌ڵكرد.
لە سه‌رجه‌م شارەکانی کوردستان، هاووڵاتیان بە هەڵکردنی ئاگری چوارشەممە سووری، بەرەوپیری نەورۆز و ساڵی نوێ چوون. ئێوارەی رۆژی سێشه‌ممه لە هەر چوار ئوستانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی غه‌ربی، هاووڵاتیان سەرەڕای هەڕەشە و گوشاری ناوەندە ئەمنیه‌تی و نیزامیەکانی حکوومەتی ئیسلامی، لە رێوڕەسمی ئاگری چوارشەممە سووریدا بەشدارییان کرد. بەڕێوەچوونی بەربڵاوی ئاگری چوارشەممە سووری ئەمساڵ لە کاتێکدایە، کە تەنانەت لە شارەکانی سەقز و سنە، هەڕەشەی ئەنجامدانی تەقینەوەیان لەکاتی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و چوارشەممە سووری لە نێو هاووڵاتییاندا کردبوو. شایانی باسه نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی كرماشان، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه و به بۆنه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه سوری له كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كران.