هه‌ڵكردنی ئاڵای داعش له‌ شاری پالمیرا ی سوریه

273y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، گروپی داعش ئاڵاكه‌ی خۆیان له‌سه‌ر قه‌ڵایه‌كی قه‌دیمی له‌ شاری مێژویی “پالمیرا”ی سوریه،‌ به‌رزكرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی داعش پاش چه‌ند رۆژ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریه‌، شاری “پالمیرا”یان داگیر كرد. شایانی باسه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له‌ داگیر كردنی ئه‌م شاره،‌ له‌لایه‌ن داعش راگه‌یاند.