هه‌ڵكشانی خێرای بێكاری ژنانی ده‌رچووی دانیشگاكان له‌ ئێران

0000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
ئاژانسی”مێهر” كه‌ ناوه‌ندێكی هه‌واڵنێریی سه‌ربه‌ رژیمه‌ له‌ گۆزارشێكیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌، رێژه‌ی بێكاری ژنانی ده‌رچووی دانشگاكان له‌ ئێران گه‌یشتۆته‌‌ ٥/٦٥ له‌سه‌د.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ هه‌ر دوو ژن كه‌ خوێندنی دانشگایان ته‌واو كردبێت، یه‌كێكیان بێكار ده‌بێت و ده‌چێته‌وه‌ ناوماڵ. هه‌ر ئێستا رێژه‌ی بێكاریی ژنان چه‌ند به‌رابه‌ری رێژه‌ی‌‌ بێكاریی گشتیی و رێژه‌ی بێكاریی پیاوانه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌یكه‌ ده‌خوێنن یان له‌ دانشگا وه‌رگیراون رێژه‌یان له‌ پیاوان زیاتره‌. ئه‌م راپۆرته‌ ده‌شڵێت، ژنان ٦/٤٦ له‌سه‌دی سه‌رجه‌می ده‌رچووانی وڵات پێكدێنن كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ٥/٣٤ له‌سه‌دیان چالاك و ٥/٦٥ له‌سه‌دیش بێكار و له‌باری ئابووری یه‌وه‌ ناچالاكن.‌