به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی “ئانفۆلانزای به‌راز” له ئیران تا رۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ١١٠ كه‌س له خه‌ڵكی ئۆستانه جۆراوجۆره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی “نه‌خۆشیه واگیردارهكانی” وه‌زاره‌تی بێهداشتی رژیم”، رۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، به پێشكه‌شكردنی ئاماری تووشبووان به ئانفۆلانزا وتی: له سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، هه‌زار و ١٩٠كهس له ئێران تووشی ئه‌م ویرووسه هاتوون و لە بیمارستان به‌سته‌ری كراون. له ناو ئه‌م نه‌خۆشانه‌دا، ١١٢كهس به هۆی قورسبوونی نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسه‌وباسه، وه‌زاره‌تی “بێهداشت، ده‌رمان و ئاموزشی پزیشكیی” رژیم رایگه‌یاندووه كه بارودۆخ ئاسایی یه و هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.