هه‌ڵمه‌تی سووتاندنی قلیان لە مەریوان

555t

رۆژی پێنج‌شەممە ٢١ی مانگی رەشەممە، هاوڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی مەریوان، لە رێوڕەسمێکدا، سه‌رجه‌م قلیانی نێو قاوەخانەکەی شکاند و ئاگری تێبەردا.”مەسعوود ساسانی” خاوەنی قاوەخانەیەک لە ئاوایی نژماری سەربە شاری مەریوان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییان، سه‌رجه‌م قلیانه‌كانی دووکانەکەی بە مەبەستی پاراستنی گیانی لاوانی ئاواییه‌كه‌ لە نێو ئاگردا سوتاند. ئەو رێورەسمە لەلایەن ئەنجومەنی خەڵکیی “ژیانەوە” رێکخرابوو. ئەو هاوڵاتییە ئامانجی خۆی لە ئاگرتێبەردانی قلیانی دووکانەکەی، پێشگیری لە بەکارهێنانی قلیان لەو ئاواییه‌ و هەروەها پێشگیری کردن لە تووشبوونی لاوان بە به‌كارهێنانی قلیان، گەڕاندۆتەوە