هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سپاردنی فولادی ئازه‌ربایجان به‌ به‌شی خسوسی

793
راپۆرته‌كان باس له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سپاردنی كارخنه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان له‌ شاری میانه‌ به‌ به‌شی خسوسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان كرێكار بۆسه‌ركار ده‌كه‌ن.زیاتر له‌ ٧٥٠ كرێكاری فولادی ئازه‌ربایجان له‌ كۆتایی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردۆوه‌، دوو مانگ پاش له‌ سپاردنی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ به‌شی خسوسی، به‌ پێ په‌رداخت كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌سه‌ركار ئێخراج كران و تولید له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ راگیرا. دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لایه‌ن كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجانه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رانی پێوه‌ندیدار رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان به‌ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ تاران، له‌ رووی ناچاریه‌وه‌ قه‌راردادی سپاردنی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌یان به‌ به‌شی خسوسی، هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.