هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت نیزامیی له‌ شاری نیسیبین ی توركییه‌ به‌ دوای خۆڕاگریی جه‌ماوه‌ریی

40q
به‌ دوای خۆڕگری یه‌ به‌ربڵاوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان، ئه‌رته‌شی توركییه‌ ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت نیزامیی له‌شاری “نیسیبین”ی پارێزگای ماردین بوو.
به‌ پێێ راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای هێرشی بێ ره‌حمانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر شاری نیسیبین، ٤ كه‌سی مه‌ده‌نیی كوژران. خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ به‌ په‌ره‌پێدانی خۆراگری و به‌رخۆدانی خۆیان، ئه‌رته‌شی توركییه‌یان ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر باقی شاره‌كانی كوردوستان و خۆڕاگریی ماندوویی نه‌ناسانه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. پۆلیسی توركییه‌ به‌ تۆپیارانكردنی ماڵ و حاڵی خه‌ڵك له‌ شاری “كه‌ربۆران”، دوو كه‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌كیان كوشت. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ هۆی ئه‌ویكه‌ نه‌یانتوانی خۆڕاگریی و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ریی شكست بده‌ن، هه‌ستان به‌ تۆپ باران كردنی خانووی خه‌ڵك. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شارستانی”سوور” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ پارێزگای “دیاربه‌كر”، خۆڕاگری سه‌رسه‌ختانه‌ و جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك ده‌چێته ‌نێۆ بیست و چه‌نده‌مین رۆژه‌وه‌. ژماره‌ی قوربانییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌ هۆی تۆپبارانكرانی شار له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش رووی له‌هه‌ڵكشانه‌. هاوكات هێرشه‌كان له‌شاری جه‌زیره‌ش قورس كراوه‌ته‌وه‌ و لاۆێکی دیكه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ تانك و تۆپه‌وه‌ شاری جه‌زیره‌ تۆپباران ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ سه‌د غه‌یره‌ نیزامیی له‌وانه‌ ده‌یان منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌ رۆژنامه‌یه‌كی ئالمانی له‌ راپۆرتێكیدا نووسیویه‌: هێرشی وه‌حشییانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆسه‌ر شاره‌كانی كوردستان بۆته ‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ ماڵ و حاڵیان ئاواره‌بن.