هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی حه‌وت بڵاوكراوه‌ له‌ ئۆستانی كوردستان‌

645q
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری هێرانا، كارناسی به‌رپرسی چاپه‌مه‌نییه‌كان و هه‌واڵنێرییه‌كانی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی ئۆستانی كوردستان وتی: “به‌پێی دوایین راگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی گشتیی چاپه‌مه‌نییه‌ خۆجێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیڕشاد، حه‌وت بڵاوكراوه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ئۆستانه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و دوو بڵاوكراوه‌ی دیكه‌‌ش نوێ كراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ ناوبراو رۆژی چوارشه‌ممه‌ش رایگه‌یاندووه‌ كه‌: له‌ ساڵی ٩٤یش ٢٢ بڵاوكراوه‌ له‌ كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر مادده‌ی ١٦ كه‌ له‌م رێژه‌یه‌ ته‌نها هه‌فته‌نامه‌ی “رۆژ ره‌وه‌ند” و بڵاوكراوه‌ی “تێبیان” به‌ دانانی به‌ڵگه‌نامه‌ و فایله‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ له‌ ساڵی ٩٤ و سه‌نه‌واتی دواخراوی، نوێ كراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌وته‌ی كارناسی به‌رپرسی چاپه‌مه‌نییه‌كان و هه‌واڵنێرییه‌كانی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامیی ئۆستانی كوردستان، “وه‌رزنامه‌ی ئینجی دێنیزم، مانگنامه‌ی چڕۆ، هه‌فته‌نامه‌ی ڕاوێژ، مانگنامه‌ی شار، مانگنامه‌ی شۆخ وشه‌نگ، مانگنامه‌ی عه‌ڕشیا و مانگنامه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین”، حه‌وت بڵاوكراوه‌ن كه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.