هه‌ڵوێستی سه‌رسه‌ختانه‌ی فه‌رانسه‌ له‌ وتووێژی هه‌سته‌یی

663t
له‌ ره‌وتی وتووێژی هه‌سته‌یی، ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ هه‌ڵوێستێكی توندتری گرتۆته‌ به‌ر و خوازیاری وه‌رگرتنی زه‌مانه‌تی زۆرتر بۆ كونتڕۆڵ كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیه‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئاڵمان، “لۆران فابیوس” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه‌ له‌ شاری “لۆزان”ی سویس وتوویه‌تی: “رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ وه‌ها متمانه‌ پێكراو بێت كه‌ ئیمكانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئه‌م وڵاته ‌ به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات.”