هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌حریمه‌كان پاش رێكه‌وتنی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان

220
پاش رێكه‌وتنی رژیم و گروپی ١+٥ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی رژیمی كۆماری ئیسلامی و یه‌كیه‌تی ئوروپا رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ته‌حریمه‌كانی ئێرانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ واته‌ تا ١٤ی ژانویه‌ی ٢٠١٦ هه‌ڵپه‌ساردووه‌. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” له‌ جه‌ریانی رێكه‌وتنێك كه‌ پاش ١٨ رۆژ وتووێژ، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ له‌ شاری “وڤییه‌ن” كۆتایی پێهات، له‌ به‌رچاو گیراوه‌ كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سنووردار بوونی چالاكییه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیم، ته‌حریمه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌. هه‌ر چه‌ند كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری نیشاندانی هه‌ر چه‌شنه‌ سه‌رپێچییه‌ك له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ له‌ ئێجرای به‌نده‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه‌، ئه‌م ته‌حریمانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خودكار و ده‌ستبه‌جێ، به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →