هه‌ڵپه‌ساردنی سێ رۆژی دیكه‌ی ته‌حریمه‌كان له‌دژی ئێران

178
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ١٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، یه‌كیه‌تی ئوروپا، ته‌علیقی ته‌حریمه‌كانی له‌دژی ئێران، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه‌ ته‌مدید كرده‌وه‌.به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی، ده‌وره‌ی رێكه‌وتنی كاتیی هه‌سته‌یی نێوان رژیم و گروپی ١+٥ به‌ ئامانجی درێژه‌ی وتووێژه‌كان، تا رۆژی ٢٢ی پوشپه‌ڕ ته‌مدید كرایه‌وه‌. یه‌كیه‌تی ئوروپاش، هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌حریمه‌مه‌كانی له‌دژی ئێران”، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه‌ ته‌مدید كرده‌وه‌. هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌م ته‌حریمانه‌ بڕیاربوو كه‌ شه‌وی جومعه‌ ١٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، كۆتایی پێبێت. شورای ئوروپا ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ دانی ده‌رفه‌ت به‌ وتووێژكارانی هه‌سته‌یی بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكی درێژماوه‌، ناولێبردووه‌.