هوشداری رژیم له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ ده‌خاڵه‌تی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن

698t
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن كاردانه‌وه‌ی له‌خۆی نیشاندا و مه‌حكومیان كرد.به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌فیری عه‌ره‌بستان له‌ ئامریكا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی عه‌مه‌لیاتی نیزامی له‌ یه‌مه‌ن له‌دژی میلیشیاكانی شیعه‌ی حه‌وسی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستپێكردووه‌. له‌ جه‌ریانی هێرشی فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی چه‌ندین ناوچه‌ له‌ “سه‌نعا” بۆمباران كرا و تا ئێستا ٢٠ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش به‌ سه‌ختی بریندار بوو