هوشداری لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامكرانی‌ هێمن هه‌ورامی نژاد

618q
ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك‌دا داوای‌ له‌ رژیمی كۆماری‌ ئیسلامیی كرد تا جێبه‌جێکردنی حوكمی‌ ئێعدامكردنی‌ هێمن هه‌ورامی نژاد ڕابگرێت
له‌ به‌شێكی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: هێمن هه‌ورامی‌ نژاد له‌ چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی‌ حوكمی‌ ئێعدامه‌كه‌ی‌ دایه.‌ ناوبراو له‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵیدا تاوانێكی‌ كردوه‌ و ده‌وترێ كه‌ ناوبراو قه‌راره‌ دوای‌ رۆژی ١٣ به‌ده‌ر ئێعدام بكرێ. هێمن هه‌ورامی‌ نژاد هاوینی‌ ساڵی‌ ١٣٩١ له‌ ته‌مه‌نی‌ ١٧ ساڵیدا له‌ له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نێكی‌ خۆی‌ تووشی شه‌ڕ ده‌بێ‌و ده‌یکوژێ. ناوبراو دواتر له‌ لایه‌ن ده‌زگای‌ قه‌زایی كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌. ناوبراو ئێستا ته‌مه‌نی‌ ٢١ ساڵه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ سنه‌دا چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ حوكمی‌ ئێعدامه‌‌.