هوشداری لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدامی‌ سامان نه‌سیم

354t

رۆژی جومعه‌ ٢٤ی رێبه‌ندان، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ئێعدامی به‌مزووانه‌ی زیندانی سیاسی “سامان نه‌سیم” هۆشداری دا.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌ سامان نه‌سیم راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێت. به‌م بۆنه‌وه‌ لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیاری راگیرانی ده‌ستبه‌جێی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسی بووه‌. شایانی باسه‌ سامان نه‌سیم له‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی دا به‌ تۆمه‌تی محاربه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌ ئێعتراف كرا.