هوشداری یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئینگلیس به‌ ده‌وڵه‌ت

78
یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی ئینگلیس، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ده‌وڵه‌تی مه‌حافێزه‌كاری ئه‌م وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری وه‌ڕێده‌خه‌ن و سه‌باره‌ت به‌ تێكهه‌ڵچوونی درێژماوه‌ی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان و ده‌وڵه‌ت هۆشداریان داوه‌. رێبه‌ری گه‌وره‌ترین یه‌كیه‌تی كرێكاری پێداگری كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئینگلیس بیه‌وێت مانگرتنی ره‌وای كرێكارانی ئه‌م وڵاته‌ نایاسایی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ به‌ وه‌ڕێخستنی مانگرتنی به‌رین و سه‌رتاسه‌ری له‌دژی لابردنی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و مه‌حدود كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، خۆڕاگری ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی رێبه‌رانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكاران، له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێت به‌ چڕتر كردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌ ریازه‌تییه‌كان، ٨٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی به‌شی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ تا ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ئیخراج و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ پیشه‌ییانه‌ش بۆ هه‌میشه‌ حه‌زف بكات، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌دات یاساكانی ئینگلیس به‌ راده‌یه‌ك سه‌خت بكاته‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌توانێت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سیاسه‌ته‌ غه‌یره‌ ئینسانی و غه‌یره‌ كرێكارییه‌كان، مانگرتن وه‌ڕێبخه‌ن.