له سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری “رۆحانی” بۆ مه‌قه‌ڕی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له “نیۆیۆرك”، “ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ژنان” له جه‌له‌سه‌ی شورای مافی مرۆڤ له ژنێڤ سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سیستماتیكی ئێعدامه‌كان له ئێران هۆشداری دا.له راستای توند بوونه‌وه‌ی پێشلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران، ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ژنان هۆشداری دا: “ئێعدامه‌كان له ئێران به‌شێوه‌ی سیستماتیك په‌ره‌سه‌ندووه. نه‌یارانی سیاسه‌تی كراونه‌ته ئامانج و ئێعدام كراون.” ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و هه‌واڵنێران له ئێران، نیگه‌رانی ده‌ربڕی.