هوشدار سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی مێرس له‌ جیهان

1 (1)
“سازمانی بێهداشتی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان”، سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی “مێرس” له‌ جیهان، هوشداریدا.سازمانی بێهداشتی جیهانی وێڕای هوشدار سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی “مێرس” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ “كوره‌ی جنوبی”، رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌رچی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هێشتا، وه‌كوو مه‌ترسییه‌كی جیدی له‌ جیهاندا به‌ ئه‌ژمار نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار په‌ره‌بستێنێت. به‌رپرسانی وڵاته‌كان ده‌بێ بۆ پێشگیری و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه واگیرداره‌، ئاماده‌ بن. به‌ پێی ئاماره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌، تا ئێستا ١٦٢ كه‌س له‌ خه‌ڵكی كوره‌ی جنوبی گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌‌ بوون‌ و ١٩ كه‌سیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.