هوشدار سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

293
“رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” له‌ به‌یانییه‌كدا كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی پووشپه‌ڕ بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی رووله‌زیاد بوونی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی جیدی هوشداری دا و نیگه‌رانی ده‌ربڕی.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ بیانییه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون، هوشداری دا كه‌ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌م ره‌وته‌ به‌ ئێعدام كردنی زنیدانیان درێژه‌ بدات، تا كۆتایی ئه‌مساڵی زایینی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ئێران ئێعدام ده‌كرێن. به‌ پێی ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی ژانوییه‌ تا ١٥ی ژوئییه‌ی ساڵی ٢٠١٥، لانیكه‌م ٦٩٤ كه‌س ئێعدام كراون واته‌ رۆژانه‌ به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند زیاتر له‌ ٣ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام ده‌كرێن. شایانی باسه‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كۆماری ئیسلامی، سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سزای ئێعدام له‌ چاو جه‌معیه‌ته‌كه‌ی، پله‌ی یه‌كه‌می له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →